Fatma Esma Arslan
06 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2023
داکار - AA
لە پەلامارێکی تیرۆریستیدا لە رۆژهەڵاتی بورکینا فاسۆ، لانیکەم ١٥ کەس کوژران.
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە راگەیاندنە ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتەدا بڵاوکراونەتەوە، گرووپێکی چەکدار لە پارێزگای گناگنا بە ماتۆڕسکیلەوە چوونەتە ناو گوندێک و بە چوار دەوری خۆیاندا دەستڕێژی گولـلەیان کردووە و لە ئاکامدا، ١٥ کەس کوژراون و ژمارەیەکی زۆری دیکەش بریندار بوون.
لە ئەنجامی ئەو قەیرانە ئەمنییەی لە ساڵی ٢٠١٥ەوە وڵاتی بورکینا فاسۆی گرتووەتەوە، زیاتر لە دوو ملیۆن کەس ناچار بە بەجێهێشتنی ماڵ و حاڵی خۆیان بوون و بەگوێرەی زانیارییەکانی حکوومەت لەو ژمارەیە تەنها ١٢٠ هەزار کەسیان توانیویانە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵیان.
سەرۆکوەزیرانی بورکینا فاسۆ لە مانگی ئایاردا، ئەوەی ئاشکرا کرد کە سەدا ٦٥ی خاکی ئەو وڵاتە لەژێر کۆنترۆڵی حکوومەتدایە.