Rauf Maltaş
06 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2023
شانڵیئورفا - AA
لە قەزای سوروچ سەربە پارێزگای شانڵیئورفا، تیرۆیستێکی پەکەکە/پەیەدە دەستگیر کرا کە لە هەوڵدابوو لە سووریاوە دزە بکاتە ناو خاکی تورکیا.
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا زانیاری ئەوەیان پێگەیشت کە تیرۆریستێک هەوڵدەدات لە سووریاوە بە رێگای نایاسایی بێتە ناو خاکی تورکیاوە و بەمهۆیەشەوە رێوشوێنە ئەمنییەکانیان لەسەر سنوور زیاتر کرد.
لە ئاکامدا هێزە ئەمنییەکان تیرۆریستەکەیان لەسەر سنوور دەستگیر کرد.
رێکاری یاساییش لەگەڵ دەستگیرکراوەکە دەستی پێ کرد.