لە هێرشێکی ئێراندا بۆ سەر بنکەیەکی ئاسمانیی لە ئیمارات چەند دامەزراوەیەکی ئوسترالیا زیانیان بەرکەوت
Ankara
ئەنقەرە - AA
لە ئەنجامی هێرشی ئێران بۆ سەر بنکەی ئاسمانیی ئەلمینهاد لە ئیمارات، زیان بەر ژمارهیهك دامەزراوەی ئوسترالیا كهوت.
بەپێی هەواڵێکی ئهی بی سی نیوز، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا، ئەنتۆنی ئەلبانێز ئاماژهی بهوه كردووه مووشهكێكی ئێران بەر شوێنێکی نزیکی بنکەی ئاسمانیی ئەلمینهاد لە ئیمارات کەوتووە.
ئەلبانێز باسی لهوه كرد دوای هێرشهكه ئاگر کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە زیان بە شوێنی حەوانەوە و بنکەی تەندروستیی هێزەکانی ئوسترالیا گەیشتووە و، ڕایگهیاند: "هیچ کارمەندێکی ئوسترالی بریندارنەبووە و، لە ئێستادا هەمووان پارێزراون".
بنکەی ئاسمانیی ئەلمینهاد کە هێزەکانی بەریتانیا و ژمارەیەکی کەم له هێزەکانی ئەمریکای لێیە، زیاتر لە ١٠٠ سەربازی ئوسترالی نیشتەجێن، وەک ناوەندێکی سەرەکی سەربازیی، لۆجستیی، چاودێری و مەشق لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەکاردەهێنرێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
