Esra Taşkın
26 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2023
پاریس - AA
لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، ئێسکەپەیکەرێکی ١٥٠ ملیۆن ساڵی دایناسۆرێک لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ماڵی موزایەدەی درۆوت، ئێسکەپەیکەری دایناسۆر لە جۆری "camptosaurus" لە زیادکردنێکی ئاشکرادا لە ٢٠ی تشرینی یەکەدا دەفرۆشرێت.
دایناسۆرەکە کە ناوی "باری" لێنراوە، ١٥٠ ملیۆن ساڵ بەرلە ئێستا ژیاوە.
باس لەوە کرا کە ڕەنگە نرخی ئێسکە پەیکەرەکە بگاتە ١،٢ ملیۆن یۆرۆ.
ئێسکەپەیکەری دایناسۆرەکە کە لە ساڵانی ٢٠٠ ەکاندا لە ویلایەتی وایۆمینگ-ی ئەمریکا دۆزرایەوە، سەدا ٩٠ی کەللەسەری لەگەڵ ددانەکانی تا ئەمڕۆ زۆر بە باشی پارێزراون.

ئەم دایناسۆرە کە درێژییەکەی دوو مەترە، ناوی پسپۆڕی زانستی زیندەوەرە دێرینەکان، باری جەیمسی لێنراوە و، کە یەکەم ناوە کاری نۆژەنکردنەوەی بۆ ئێسکە پەیکەرەکە کردووە.
پێشتر لە ساڵی ٢٠٢٢دا، لە ماڵی موزایەدەی درۆوت ئێسکە پەیکەری دایناسۆرێک بەناوی زێفیر (Zephyr) کە مێژووەکەی دەگەڕایەوە بۆ١٥٠ ملیۆن ساڵ بەر لە ئێستا بە ٦٧٣ هەزار یۆرۆ فرۆشرا، ئێسکە پەیکەری دایناسۆرێکی دیکە بەناوی بیگ جۆن کە تەمەنی ٦٦ ملیۆن ساڵ بوو، بە ٦،٦ ملیۆن یۆرۆ فرۆشرا.