Emre Ilıkan
26 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2023
وان - AA
شەشەمین کۆبوونەوەی هاریکاریی ئابووری نێوان پارێزگا سنوورییەکانی ئێران و تورکیا کە لە شاری وان رۆژهەڵاتی تورکیا و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی هەردوولا بەڕێوەچوو، بە واژوو کردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن کۆتایی پێهات.
لە کۆوبوونەوەکەدا هەریەکە لە پارێزگار و بریکاری سەرۆکی شارەوانی وان ئۆزان بالجی، قایمقامی ئەدرەمیت ئەولیا چەلەبی تێدا بەشدار بوون، پرسەکانی بازرگانی سەر سنوور، گواستنەوە، گومرگ و گەشتیاری تاوتوێ کران.
لەبارەی کۆبوونەوەکانی نێوانیان، پارێزگارى وان باڵجی ڕایگەیاند: "باوەڕمان بەوە هەیە کە دەتوانین کێشەکانمان بە لێکتێگەیشتن چارەسەر بکەین و دوای دوو ڕۆژ گفتوگۆ چەند ڕێکارێکمان بۆ کارئاسانی هەردوولا پەسەند کرد".
پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێران محەممەد سادق موعتەمدیان، لەبارەی دوو ڕۆژ گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەرپرسانی وان، گوتی: "ڕێککەوتنێکمان واژوو کرد و بە پێی ئەو لە ئایندەیەکی نزیکدا هێڵی شەمەندەفەر لە تارانەوە بۆ خۆی لە ئێران و پاشان بۆ ئەنقەرە ڕێکدەخرێت. پەیوەندییەکی باشمان لە بواری گەشتیاریدا هەیە. ئەنجامی کۆبوونەوەکان بۆ ئێمە دڵخۆشکەر بوو. بڕیارمان دا کە لەمەودوا، سێ مانگ جارێک کۆببینەوە".