Enes Canlı
08 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2023
قودس - AA
ئەوە راگەیەندرا کە لە ئاکامی هێرشێکی چەکداری و رووداوێکی شێلان بە ئۆتۆمبێل لە تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل کەسێک کوژرا و شەش کەسیش برینداربووە.
پۆلیسی ئیسرائیل، ئەوەی راگەیاند کە کەسێک لە ناوەندی تەلئەبیب دوای ئەنجامدانی هێرشی چەکداری راستەوخۆ بە ئۆتۆمبێل دەستی بەشێلان کردووە .
ئەوەش ئاشکرا کرا کە هێرشەکە کوژرانی گەشتیاریک و برینداربوونی شەش کەسی لێکەوتەوە.
بەپێی هەواڵی رۆژنامەکانی ئیسرائیل، ئەو کەسەی کە هەردوو هێرشەکەی پێکەوە ئەنجامداوە لە چالاکی خراوە.
هاوکات لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەلاکاندا گرتەی پۆلیسی ئیسرائیل بڵاوکرایەوە کە تەقە لە ئۆتۆمبێلیکی وەرگەڕاو لە تەنیشت ریگاکە دەکەن.
لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل، لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەوەی بڵاو کردەوە کە هێرشەکە کوژرانی کەسێک و برینداربوونی شەش کەسی لێکەوتووەتەوە.
لە ئاکامی ئەو هێرشە چەکدارییەی کە کرایە سەر شوێنێکی نزیک لە ناوچەی جوولەکە نیشتەجێکراوەکان لە ناوچەی دۆڵی ئوردن لە کەناری رۆژئاوای داگیرکراو، دوو جوولەکەی نیشتەجێکراو کوژران و یەکێکیش بە سەختی برینداربوو.