تەلئەبیب
ئێستا لە ھەموو گۆشەیەکی شاری تەل ئەبیب خەڵکی دەتوانن خۆڕایی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لەڕێی (WiFi) ەوە بەکاربێنن.
حکومەتی ئیسرائیل بۆ ئەم مەبەستە ٦٠ بنکەی سەرەکیی (WiFi) لە شوێنە جیاوازەکانی ئەو شارەدا جێگیرکردووە.
بۆ کۆنترۆڵکردنی خراپ بەکارھێنانی ئینتەرنێت، حکومەت فلتەری لەسەر سێرڤەرەکان داناوەو بەکارھێنانی سنووردار کردووە.
حکومەتی ئیسرائیل رایگەیاندووە کاردەکا بۆ گەیاندنی ئەو خزمەتگوزارییە بە تەواوی شارەکانی دیکەی وڵات.