Mücahit Aydemir
08 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2022
قودس-AA
لە ئاکامی ھێرشێکی چەکداری لە تەلئەبیب پایتەختی ئیسرائیل، دوو كه‌س كوژران و لانیکەم شەش کەس برینداربوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه كراوه، به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، ئه‌و هێرشه‌ی كه له شه‌قامی دیزنگۆڤ لە ناوەندی ته‌لئه‌بیب ئه‌نجامدراوه، لانیكه‌م دوو كوژراوی لێ كه‌وتووته‌وه.
هه‌روه‌ها له راگەیەندراوێكدا کە لە خزمەتگوزاریی خێرای ئیسرائیل، ئەستێرەی سووری داود بڵاوکراوەتەوە، ئاماژه به‌وه كراوه چوار كه‌س برینداربوون كه برینی یه‌كێكیان سه‌خته و بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە.
تیمەکانی پۆلیس و ئەستێرەی سووری داود و ئامبوڵانس رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون و بریندارەکان بۆ نه‌خۆشخانه گوازراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها لەو راگەیەندراوەی کە لە پۆلیسی ئیسرائیلەوە بڵاوکراوەتەوە ھاتووە، "ئه‌وه یه‌كلایی بووه‌ته‌وه كه رووداوەكه ھێرشی تیرۆریستی بووه، و دەست بە کارەکانی گەڕانی گشتگیر له ناوچه‌كه بۆ دۆزینەوەی ھێرشبەرەکە کراوە".
جگە لەوە لە راگەیەندراوەکەدا ھۆشداریی دراوەتە ھاووڵاتییان کە لە ناوچەکە دووربکەونەوە.
پێشتریش لە سێ ھێرشدا لە ٢٢-٢٩ی ئادار لە چەند شارێکی جیاوازی ئیسرائیل ١١ ئیسرائیلی گیانیان لەدەستدابوو.