Zana Natık Kerem
28 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2017
ئیستانبوڵ ــ AA
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویان كردەوە كە تەقینەوەیەكی بەهێز لە فرۆشگایەكی بازرگانی لە باشووری شاری تەلئەبیب روویداوە کە بە هۆیەوە ژمارەیەك كوژراو و برینداری لێكەوتەوەتەوە و هەروەها فرۆشگاكەش رووخاوە.
میدیاكانی ئیسرائیل ئاماژەیان بەوەشداوە كە تیمەكانی بەرگری شارستانی ئیسرائیل رەوانەی شوێنی رووداوەكە كراون ئەو ئاگرەیان كۆنتڕۆڵ كردووە كە لە ئەنجامی تەقینەوەكە كەوتبووەوە، هەروەها قوربانییەكان گواسترانەوتەوە نەخۆشخانە.
ژمارەیەك لە میدیاكان باسیان لەوە كردووە كە لە ئاكامی تەقینەوەکە ژمارەیەك كەس كوژراون، بەڵام ژمارەیەك لە میدیاكان ئاماژەیان بەوەداوە كە رووداوەكە تەنها برینداری لێكەوتووەتەوە.
هاوكات ئەو سەرچاوانە بڵاویان كردووەتەوە كە پۆلیسی ئیسرائیل دەستیان كردووە بە لێكۆڵینەوە لە بارەی رووداوەكە و ئەویان دوورخستووەتەوە كە رووداوەكە لە ئاكامی كردەیەكی تیرۆریستی یان تەقینەوەیەكی تیرۆریستی بووبێت.