تۆکیۆ
بە پێی گوتەی کاربەدەستانی حکومەتی یابان زریانەکە ئەمجارە زۆر بەھێزەو خێراییەکەی گەیشتووەتە ١٦٢ کیلۆمەتر لەسەعاتێکدا.
دامەزراوە فریاگوزارییەکان داوایان لەخەڵکی ناوچی (کیۆتۆ) کردووە بۆ ئەوەی سەلامەت بن ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ بێڵن. تیمەکانی فریاگوزاریی ناوچەکە کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە.
بەپێی سەرچاوەکانی ھەواڵ لەو وڵاتەوە تا ئێستا نزیکەی ٧٠٠ ماڵ ژێر ئاو کەوتوون و زریانەکەش بەرەو ڕۆژئاوای یابان چووە.
بەھۆی بەھێزی زریانەکە گەشتی شەفەندەفەر لەو ناوچەیەدا ڕاگیراوەو نزیکەی ٨٠ ھەزار یەکینەی نیشتەجێبوون کارەبایان لێبڕاوە.