Erkan Tiryaki
02 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2021
تۆکیۆ - AA
لە دەیەمین رۆژی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ ٢٠٢٠دا لە راکردنی ١٠٠ مەتری بەربەست بۆ خانمان، یاریزانی پورتۆ ریکۆ، جاسمین کاماچۆ-کوین سەرکەوتنی بەدەست هێنا.
کێبڕکێکە کە لە یاریگای ئۆڵۆمپیاد بەڕێوەچوو، کاماچۆ-کوین مەوداکەی ١٢،٣٧ خولەک بڕی و پێش رکابەرەکانی دایەوە و میدالیای زێڕی بەدەست هێنا.
هەروەها کیندرا هاریسۆن-ی ئەمریکی بە ١٢،٥٢ خولەک میدالیای زیو و میگان تاپیر-ی جامایکی بە ١٢،٥٥ خولەک، میدالیای برۆنزی بەدەست هێنا.