Ahmet Furkan Mercan
02 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2021
تۆکیۆ- AA
ژمارەی ئەو کارمەندانەی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ ٢٠٢٠ کە تا ئێستا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، گەیشتووەتە ٢٧٦ کەس.
ئەمەش دوای ئەوە هات کە لێژنەی رێکخستنی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ، تووشبوونی ١٧ کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
هیچ یاریزانێک لەنێو ئەو تووشبووانەدا نییە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا تۆمار کراون، هەروەها سەرجەم تووشبووەکانیش کەرەنتین کراون.