Emrah Oktay
01 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2021
تۆکیۆ - AA
لە نۆیەمین رۆژی کێبڕکێکانی ئۆلومپیادی تۆکیۆ ٢٠٢٠، وەرزشوانی ئیتاڵی لامۆنت مارسێل جاکۆپس، توانی کێبڕکێی ١٠٠ مەتری راکردن بۆ پیاون بباتەوە.
کێبڕکێی ١٠٠ مەتریی راکردن بۆ پیاوان لە ٣٢ھەمین ئۆلۆمپیادی ھاوینە کە لە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن بەردەوامە، بەڕێوەچوو.
لە باشووری ئەفریقاوە ئاکانی سیمبین، لە ئیتاڵیاوە لامۆنت مارسیل جاکۆبس، لە بەریتانیاوە ژارنێل ھیوز، لە ئەمریکاوە ھەریەک لە فرێد کێرلی و رۆنی بەیکەر، لە چینەوە بینگتیان سو، لە ،نێجیریا ئینۆخ ئادیگۆک و لە کەنەداوە ئاندرێ دی گراس، بەشداربوون لە پێشبرێکێی ١٠٠ مەتریی پیاوان.
لەگەڵ دەستپێکی یەکەمی کێبڕکێکە ھیۆزی بەریتانی بەھۆی ئەنجامدانی ھەڵەیەکەوە دوورخرایەوە. لە دوای دووەمین دەستپێک جاکۆبسی ئیتاڵی بووە بە یەکەم کەس بگاتە ھێڵی کۆتایی.
وەرزشوانی ئیتاڵی لامۆنت مارسیل جاکۆبس، توانی کێبڕکێکە بە ٩،٨ چرکە تەواو بکان و مەدالیای زێڕ بەدەستبھێنێت.
جاکۆپس، بەم ئەنجامە توانی ژمارەی پێوانەیی ئەورووپا بشکێنێت.
وەرزشوانی ئەمریکی فرێد کێرلی ١٠٠ مەترەکەی بە ٩،٨٤ چرکە تەواو کرد و مەدالیای زیوی بەدەستھێنا و وەرزشوان ئاندرێ دی گراسی کەنەدی بە ٩،٨٩ چرکە بووە خاوەنی مەدالیای برۆنز.
- دوای ٨٩ ساڵ یەکەم وەرزشوانی ئاسیایی
وەرزشوانی چینی بینگتیان سو، کێبڕکێکەی لە پلەی شەشەم تەواو کرد و دوای ٨٩ ساڵ بوو بە یەکەم وەرزشوانی ئاسیایی بەشداری لە کۆتایی پێشبركێى ١٠٠ مەتری پیاوان بکات.
دوایین وەرزشوانی ئاسیایی کە بەشداری لە کۆتایی پێشبڕکێی ١٠٠ مەتری پیاوانی كردبوو، وەرزشوانی ژاپۆنی تاکا یۆشیۆکا بو لە ئۆلۆمپیادی ساڵی ١٩٣٢ی لۆس ئەنجلسیی ئەمریکا.