وەرزش

رووداوە سەرنجڕاکێشەکانی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ ٢٠٢٠

Erkan Tiryaki  | 01.08.2021 - نوێکردنەوە : 02.08.2021
رووداوە سەرنجڕاکێشەکانی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ ٢٠٢٠

Tokyo

تۆکیۆ- AA

لە میانی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ ٢٠٢٠، دوو یاریزانی جۆرجی کە لە یاری جۆدۆ مەدالیایان بەدەستهێنابوو بەهۆی یاساشکێنییەوە نێردرانەوە وڵاتەکەیان.

ئەو دوو یاریزانە ناویان ڤازها مارگڤێلاشڤیلی و لاشا شاڤداتواشڤیلی بووە، وێڕای یاساکانی ئۆڵۆمپیاد کە لە چوارچێوەی رێکارەکانی خۆپاریزی لە کۆرۆنا رێگە نادات یاریزانەکان بچنە ناو شار، بەڵام ئەو دوو یاریزانە دوای رووبەڕووبوونەوەکانیان چوونەتە ناو شاری تۆکیۆ.

لێژنەی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ ٢٠٢٠ دەربارەی ئەو کارە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە بەهۆی یاساشکێنییەوە هەردوو یاریزانەکە نێردراونەتەوە وڵاتی خۆیان، هەروەها باڵیۆزخانەی جۆرجیا لە تۆکیۆ لە راگەیەندراوێکدا لە بەرامبەر هەڵەی دوو یاریزانەکدا داوای لێبووردنی کردووە.

- کاردانەوەی توندی بۆکسەرێکی فەڕەنسی بەرامبەر بە ناوبژیوان

بۆکسەری فەڕەنسی، موراد ئالییەڤ کە لە خولی یەکەمی رووبەڕووبوونەوەی بۆ کەسانی ٩١+ کیلۆگرامدا توانی بەسەر بۆکسەری بەریتانی، فرازەر کلارک سەر بکەوێت لە خولی دووەمدا لەلایەن ناوبژیوانەوە کرایە دەرەوەی یارییەکە و ئەمەش کاردانەوەی توندی موراد ئالییەڤ-ی بەدوای خۆیدا هێنا.

نزیکەی نیو کاتژمێر ئەو یاریزانە فەڕەنسییە لەسەر سەکۆی یارییەکە مایەوە و رەخنەی لە بڕیارەکەی ناوبژیوان گرت.

- دوای ٢٩ ساڵ گانا یەکەم مەدالیای بەدەست هێنا

یاریزانی گانایی، ساموێل تاکی لە میانی رووبەڕووبوونەوەکانی یاری بۆکس بۆ کەسانی ٥٧ کیلۆگرام، توانی بۆ نیوەی پێش کۆتایی سەربکەوێت.

بەم شێوەیەش غانا لە دوای ٢٩ ساڵ توانی بەدەستهێنانی مەدالیا مسۆگەر بکات، کۆتا مەدالیاشی لە میانی ئۆڵۆمپیادی بارسێلۆنا ١٩٩٢ بەدەستهێنابوو.





بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın