Doğa Kırmızıoğlu
29 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2021
ئەنقەرە - AA
یاریزانی جمناستیکی بەناوبانگی ئەمریکی، سیمۆن بایلز کە خاوەنی چوار پاڵەوانێتی جیهانییە، مافی بەشداریکردنی لە ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ ٢٠٢٠ی بەدەست هێنا.
سیمۆن بایلز سەرەڕای ئەوەی تەمەنی ٢٤ ساڵە، بەڵام لە پاڵەوانێتی و ئۆڵۆمپیادەکاندا خاوەنی ٣٠ خەڵاتە و یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی ئەم سەردەمە و سەرەڕای ئاستەنگەکان ڤیزەی تۆکیۆ ٢٠٢٠ی وەرگرت کە لە شاری سانت لویس-ی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.
سیمۆن بایلز هەروەها کە یەکێکە لە یاریزانە یەکەمەکانی تۆکیۆ ٢٠٢٠ لە ریۆ ٢٠١٦دا، چوار خەڵاتی زێڕ و خەڵاتێکی برۆنزی بەدەستهێناوە و لە پاڵەوانێتیە جیهانیەکانیشدا ١٩ خەڵاتی زێڕ، سێ زیو و برۆنزی بەدەستهێناوە.