Mutlu Demirtaştan
28 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2021
ئیستانبوڵ- AA
لە کۆتا یاری جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی باسکەی ئافرەتان (فیبای ٢٠٢١) هەڵبژاردەی سڕبیا رووبەڕووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بووەوە.
یارییەکە لە شاری ڤالەنسیا-ی ئیسپانیا بەڕێوەچوو و تیایدا بە ئەنجامی ٥٤- ٦٣ هەڵبژاردەی سڕبیا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بووە براوەی جامەکە.
بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی سڕبیا لە دوای ساڵی ٢٠١٥ بۆ جاری دووەم توانی جامی فیبا بەدەستبهێنێت.
هەڵبژاردەی فەڕەنسا-ش بۆ جاری پێنجەم لە کۆتا یاری جامەکەدا شکستی هێنا.