Haydar Şahin
07 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2023
تاران - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ناسر كه‌نعانی به توندی سه‌ركۆنه‌ی"هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکان" لە باشووری لوبنان و کەرتی غەززە کرد.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك کە لە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئێران‌دا بڵاوکراوەتەوە، ناسر كه‌نعانی کاردانەوەی بەرامبەر دوایین هێرشەکانی ئیسرائیل نیشاندا.
كه‌نعانی هێرشەکانی بە "توندی" سه‌ركۆنه کردووه و په‌لاماره‌كانی هێزەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر لوبنان و غەززە بە درێژەی پێشێلکارییەکانی سه‌ر مزگەوتی ئەقسا ناوبردووه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه ئەم هێرشانە پێشێلکردنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی لوبنان، یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی مرۆڤی گەلی فەڵەستینن و بانگه‌وازی كرد کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەڵامی کاریگەری هه‌بێت.
- چی رووی‌دابوو؟
پۆلیسی ئیسرائیل له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی هێزه‌وه دوو شه‌و له‌سه‌ریه‌ك به‌ره‌نگاری موسڵمانه‌كانی نێو مزگه‌وتی ئه‌قسا ببوویه‌وه، ئه‌مه‌ش ببوویه هۆی هه‌ڵكشانی گرژییه‌كان له خۆرهه‌ڵاتی داگیركراوی قودس و زنجیره‌یه‌ك رووداوی به‌دوادا هاتبوو.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاندبوو زنجیرە مووشەکێک لە خاکی لوبنانەوە ئاڕاستەی ناوچەکانی باکووری ئیسرائیل کراوە و زەنگی ئاگادارکردنەوە لەو ناوچانە چالاک کراوە.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل بڵاویكردبوویه‌وه كه له هێرشه‌كه‌دا ٣٤ مووشه‌ك هه‌ڵدراون. هه‌ر ئێواره‌ی دوێنێ سوپای ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه له لوبنانه‌وه سێ هاوه‌ن ئاڕاسته‌ی باكووری وڵاته‌كه كراوه.
لە راگەیەندراوێكدا کە لەلایه‌ن ئەستێرەی سووری داوودەوە بڵاو کرابوویهوە، ئاماژە بەوە کرابوو، لەدوای رووداوەکەوه تیمە تەندروستییەکان کەوتوونەتە ئامادەباشیی ته‌واوه‌تییه‌وه و هاوکاری ئەو دوو کەسانەیان کردووە کە لە هێرشەکەدا برینداربوون.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل حه‌ماسی به به‌رپرسیار له هێرشه‌كان كه به زنجیره مووشه‌كێك له لوبنانه‌وه ئه‌نجامدرابوون، له قه‌ڵه‌مدا.
سوپای ئیسرائیل حه‌ماسی به به‌رپرسیار له هێرشه‌كان كه به زنجیره مووشه‌كێك له لوبنانه‌وه ئه‌نجامدرابوون، له قه‌ڵه‌مدا.
دوێنێ ئێوارە ئیسڕائیل رایگەیاندبوو دەستی بە هێرشکردنە سەر غەززەى کردووە، لە بەرامبەردا لە غەززەوە بە ئاراستەی ئیسرائیل ژمارەیەک مووشەک هەڵدرا.