Yusuf Hatip,Ramal Abdullah Mahmood
11 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2018
بڕۆكسل – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی سیسته‌می به‌رگری ئێس-٤٠٠ی رووسییه‌وه رایگه‌یاند "لە كۆتایی ساڵی داهاتوو پارچه یه‌كه‌مه‌كان ده‌گه‌ن. له كۆتاییدا پێویست به لێپرسینه‌وه‌ش ناكات له‌مباره‌یه‌وه".
چاوش‌ئۆغڵو به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له لووتكه‌ی ناتۆدا گه‌یشته بڕۆكسل و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه دوای كڕینی ئێس-٤٠٠ له رووسیا جگه له ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆش لێدوانیان له شێوه‌ی لێپرسینه‌وه داون و گوتی: "له‌و به‌شه تێده‌گه‌ین كه په‌یوه‌ندی به ته‌كنیكه‌وه هه‌یه. بۆ نموونه ئێس-٤٠٠ و ناتۆ و سیسته‌مه‌كانی ناتۆ ئاساییه هه‌وڵ بدرێت له‌وه‌ش تێبگه‌ی كه هاوپه‌یمانان وه‌ك دوژمن بناسی یان نا. له‌مباره‌یه‌وه ئێمه‌ش هه‌ستیارین و كاتێک کە كڕیمان له‌مباره‌یه‌وه مه‌رجه‌كانمان خستنه‌ڕوو. ئه‌وه پێویستی به‌په‌له‌کردن نەبوو لە لایەن ئێمه‌وە، چونكه هاوپه‌یمانمان به‌پیر پێداویستییه‌کانی ئێمەوە نه‌هاتن بۆیە لە رووسیا كڕیمان و باشترین داواكاری له رووسیاوه هات و گوتمان له کۆتاییدا توركیا وڵاتێكی ئازاد و سه‌ربه‌خۆیه و خۆی بڕیاری خۆی ده‌دات".
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه توركیا له ناتۆ دوورناكه‌وێته‌وه و..
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.