Şerife Çetin,Ramal Abdullah Mahmood
11 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2018
بڕۆكسل – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگەیاند "ئه‌ڵمانیا بۆ وزه بڕێكی زۆر پاره بە رووسیا دەدات. له‌به‌رئه‌وه ئه‌ڵمانیا دیلی رووسیایه".
دۆناڵد تره‌مپ له خوانی به‌یانیدا له میانی لووتكه‌ی ناتۆ له‌گه‌ڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ كۆبۆوه و ره‌خنه‌ی له ئه‌ڵمانیا گرت به هۆی زیادنه‌كردنی خه‌رجی به‌رگری و هه‌ماهه‌نگی ئه‌و وڵاته له بواری وزه‌دا له‌گه‌ڵ رووسیا.
دۆناڵد تره‌مپ گوتی: "ده‌گوترێت پێویسته ئه‌ورووپا له رووسیا بپارێزین. مادام بۆچی وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ بۆ وزه ملیارەها دۆلار بە رووسیا دەدەن؟".
سەرۆکی ئەمریکا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه رێككه‌وتننامه‌كانی ئه‌ڵمانیا و رووسیا له‌باره‌ی گاز و نه‌وته‌وه زۆر نه‌گونجاون و گوتی: "ئه‌ڵمانیا بۆ وزه بڕێكی زۆر پاره بە رووسیا دەدات. له‌به‌رئه‌وه ئه‌ڵمانیا دیلی رووسیایه".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.