Ramal Abdullah Mahmood
23 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2018
واشنتۆن - AA
له كاتێكدا پنتاگۆن خۆی ده‌بوێرێت له قسه‌كردن له سه‌ر بوونی سه‌ربازی ئه‌مریكا له منبج، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "نیازێكی له‌و جۆره‌مان نییه بۆ كشانه‌وه له منبج".
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی خۆیاندا له باره‌ی منبجه‌وه دوان.
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له وازه‌ره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) له وه‌ڵامی پرسیاری "ئایا نیازی كشانهوهتان هه‌یه له منبج؟"، گوتی: "ئێستا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له منبجن. هاوشێوه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی له ده‌ست داعش رزگاركراو له‌وێش هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان پشتیوانی ئه‌نجوومه‌نی مه‌ده‌نی خۆجێی ناوچه‌كی منبج ده‌كات. به‌هۆی ئه‌منییه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ناتوانین زیاتر له‌مباره‌یه‌وه بدوێین".
- لێدوانی جیاواز له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هێزه‌ر ناوێرت له وه‌ڵامی پرسیارێكی هاوشێوه‌دا له میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌دا، گوتی: "كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا به‌رده‌وامن. هێشتا نه‌گه‌یشتووینه‌ته ئه‌نجامێک".
ناوێرت هیوای خواست كۆبوونه‌وه‌كانیان به‌رده‌وام بن و له باره‌ی هه‌بوونی سه‌ربازی ئه‌مریكا له منبج گوتی: "ئێمه نیازی كشانه‌وه‌مان نییه. له دوای ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ی پێویسته بپرسرێ ده‌بێت له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكای بپرسن".