Enes Canlı,Hemın Othman Mohammed
04 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌حمه‌د میسماری، گوته‌بێژی خه‌لیفه حه‌فته‌ر سەرکردەی هێزه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی لیبیا، دانی به‌وه‌دا نا كه خۆیان ئه‌و هێرشه ئاسمانییهیان ئه‌نجامداوه كه كراوه‌ته سه‌ر ناوەندێکی كۆچبه‌رانی نایاسایی له ناوچه‌ی تاجورا خۆرهه‌ڵاتی شاری ته‌رابلوس و گوتی: "له راستیدا ئه‌وێ بنكه‌ی سه‌ربازیی و كۆگای چه‌كی لیوایه‌كه".
ئێواره‌ی دوێنێ ئەحمەد میسماری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی راسته‌وخۆدا له شاری بنغازی رایگه‌یاند كه ئه‌وان هێرشه ئاسمانییهکەیان ئه‌نجامداوه.
ئه‌حمه‌د میسماری، گوته‌بێژی خه‌لیفه حه‌فته‌ر هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه حكوومه‌تی ئاشته‌وایی نیشتمانی لیبیا كه لە لایەن کۆمەڵگای نێوده‌وڵه‌تییەوە دانی پێدا نراوە به "میلیشیا" ناوزه‌ند كرد و گوتی: "ئێمه لێره‌دا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی و كۆگایه‌كی چه‌كی سه‌ربه لیوای میلیشیایهكمان وه‌ك ئامانجێكی شه‌رعی كردووه‌ته ئامانج. پێشتریش ده‌یانجار ئه‌و ناوه‌نده‌مان به هێرشی ئاسمانیی و تۆپباران كردووه‌ته ئامانج. له‌به‌رئه‌وه به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وانه‌ن كه كۆچبه‌رانی نایاساییان هێناوه‌ته ئه‌وێ".
هاوكات ئەحمەد میسماری باسی له‌وه‌یشكرد كه دوێنێ هێرشی ئاسمانییان له دوو لەسەر سێی لیبیا به ناوچەکانی باشووریشه‌وه ئه‌نجامداوه.
ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە هێزه‌كانی خەلیفە حه‌فته‌ر هێرشی ئاسمانییان كرده سه‌ر ناوەندێکی كۆچبه‌رانی نایاسایی له ناوچه‌ی تاجورا خۆرهه‌ڵاتی شاری ته‌رابلوس کە به‌هۆیه‌وه زیاتر له 40 كه‌س كوژران.