Dmitri Chirciu,Mohammed Baqi Hussein
03 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2019
مۆسكۆ - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ رایگەیاند: "نیگه‌رانین له هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی فاكته‌ری كورد له سووریا و به‌كارهێنانی كورد بۆ دابه‌شكردنی سووریا".
دوای كۆبوونه‌وه‌ی لاڤرۆڤ و سكرتێری گشتیی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی یوسف العوسهیمین له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان به‌ست.
لاڤرۆڤ رایگه‌یاند كه له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا پێكدادانی جددی له‌نێوان كورد و عه‌ره‌بدا رووده‌دات و گوتی، "كاتێك له‌گه‌ڵ رێكخراوه كورد و عه‌ره‌به‌كاندا كۆده‌بینه‌وه، باس له‌وه ده‌كه‌ین كه پێویسته له‌چوارچێوه‌ی رێزگرتن له یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریادا دیالۆگ ئه‌نجامبدرێت. كورده‌كان ده‌یانه‌وێت دیالۆگ ئه‌نجامبده‌ن".
لاڤرۆڤ گوتیشی: "ئه‌مریكا كورده‌كان به‌كارده‌هێنێت بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی فورات له‌ڕێگه‌ی دامه‌زراندنی به‌ناو ده‌وڵه‌ته‌وه كه یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریاش ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. نیگه‌رانین له هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی فاكته‌ری كورد له سووریا و به‌كارهێنانی كورد بۆ دابه‌شكردنی سووریا. هیوادارین ئه‌مریكا ده‌ستبه‌رداری هه‌وڵه‌كانی ببێت له‌سووریا كه بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشێل ده‌كات و هاوسه‌نگیی به‌رژه‌وه‌ندیی نێوان گرووپه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و ئیتنیكییهكانی ئه‌و وڵاته تێكده‌دات".