Şerife Çetin,Mohammed Baqi Hussein
03 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2019
برۆكسل - AA
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی لیبیاوه، "هێرشكردنه سه‌ر خه‌ڵكی سڤیل به په‌نابه‌ر و كۆچبهریشهوه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵ ناكرێت. به‌نیگه‌رانییه‌وه له هێرشه‌كه ده‌ڕوانین. پێویسته لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ بهرپرسیارانیدا بكرێت".
نوێنه‌ری باڵای یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ كاروباری ده‌ره‌وه و سیاسه‌تی ئاسایش فێدێریكا مۆگێرینی، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له ئه‌ندامی كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ فراوانبوونی یه‌كێتییه‌كه جۆهانێس هان و ئه‌ندامی كۆمسیۆنه‌كه بۆ كاروباری كۆچ و كۆچبه‌ران و كاروباری ناوخۆ و هاووڵاتیبوون دیمیتریس ئهڤرامۆپۆلۆس راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی لیبیاوه بڵاوكرده‌وه.
له‌ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "هێرشكردنه سه‌ر خه‌ڵكی سڤیل به په‌نابه‌ر و كۆچبهریشهوه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵ ناكرێت. به‌نیگه‌رانییه‌وه له هێرشه‌كه ده‌ڕوانین. پێویسته لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ بهرپرسیارانیدا بكرێت".
فه‌ڕه‌نسا هێرش بۆسه‌ر ناوه‌ندێکی له‌خۆگرتنی كۆچبه‌ران له لیبیا ئیدانە کرد
- فه‌ڕه‌نسا هێرشکردنە سه‌ر ناوه‌ندێکی له‌خۆگرتنی كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان له ناوچه‌ی تاجورا نزیك شاری ته‌رابلوس پایته‌ختی لیبیا له لایه‌ن هێزه‌كانی خه‌لیفه حه‌فته‌ر، ئیدانە کرد.
فه‌ڕه‌نسا هێرشکردنە سه‌ر ناوه‌ندێکی له‌خۆگرتنی كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان له ناوچه‌ی تاجورا نزیك شاری ته‌رابلوس پایته‌ختی لیبیا له لایه‌ن هێزه‌كانی خه‌لیفه حه‌فته‌ر، ئیدانە کرد.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نساوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه "فه‌ڕه‌نسا ئه‌و هێرشه ئیدانه ده‌كات كه له ناوچه‌ی تاجورا كرایه سه‌ر ناوه‌ندێكی له‌خۆگرتنی كۆچبه‌ران و بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له ٤٠ كه‌س و برینداربوونی سه‌دانی دیكه. ئه‌م ناوه‌نده بۆ دوومجاره له ده‌ستپێكی هێرشه‌كانی سه‌ر ته‌رابلوسه‌وه، به ئامانج ده‌گیرێت".
کاردانەوەی ئەڵمانیا لەهەمبەر پەلاماردانی کۆچبەران لە لیبیا
- ئەڵمانیا زۆر بەتوندی پەلاماری سەر کۆچبەرانی نایاسایی کە لە ناوچەی تاجورا رۆژهەڵاتی تەرابلوسی پایتەختی لیبیا ئەنجامدرا، ئیدانە کرد.
ئەڵمانیا زۆر بەتوندی پەلاماری سەر کۆچبەرانی نایاسایی کە لە ناوچەی تاجورا رۆژهەڵاتی تەرابلوسی پایتەختی لیبیا ئەنجامدرا، ئیدانە کرد.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، راینەر برەول لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند کە دەبێت ئەو پەلامارەی دوێنێ لە لیبیا ئەنجامدرا ئاشکرا بکرێت و سەرجەم بەرپرسانیشی هەرچی زووترە بدرێنە دادگا.
راینەر برەول گوتی: "بەتوندی ئیدانەی هێرشەکە دەکەین بۆسەر کۆچبەران، دەبێت بەرپرسانی هەرچی زووترە ئاشکرا بکرێن و رادەستی دادگا بکرێن. ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی حکوومەتی ئەنجوومەنی نیشتمانی بەو هێرشەی تاوانی جەنگی ئەنجامداوە".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەدا کە لەگەڵ نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆکاروباری لیبیا، غەسان سەلامە لە پەیوەندیدان و بانگەوازی بۆ لایەنەکان کرد کە لەژێر سایەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کۆببنەوە.
راینەر برەول لەبارەی پرسیارێک کە ئایا ئەنجامدەری هێرشە چەکداریەکەی رۆژهەڵاتی لیبیا، خەلیفە حەفتەر سەرۆکی هێزە چەکدارەکانە یان نا، گوتی: "نوێنەرێکی هەمیشەییمان نییە لە لیبیا. هەر بۆیە بەڵگەی تایبەت بەخۆمان دەستنەکەوتووە، بەڵام خوازیارین کە هێرشەکە بەهەموو روویەکییەوە رۆشن بکرێتەوە".