Betül Yürük,Hemın Othman Mohammed
04 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2019
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له دانیشتنێكیدا له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه ئاسمانییه‌ی كه له لیبیا زیاتر له 40 كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ری تیادا كوژرا، به هۆی ئه‌وه‌ی پشتیوانی ئه‌مریكای نه‌بوو نه‌یتوانی ئیدانه‌ی بكات.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی داخراوی له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه ئاسمانییه ئه‌نجامدا كه له ناوچه‌ی تاجورا نزیك شاری ته‌رابلوس پایته‌ختی لیبیا كرایه سه‌ر ناوه‌ندێكی كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كانه‌وه ده‌ستكه‌وتووه، راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجوومه‌نه‌كه بۆ ئیدانه‌كردن و بانگه‌وازی ئاگربه‌ست به هۆی ئه‌مریكاوه رێگری لێكرا. سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو كه ئه‌مریكا چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی واشنتۆنی كردووه.
جێگری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سیاسیی، رۆسیماری دیكارلۆ به ئهنجوومهنهكهی راگه‌یاند كه لایه‌نه‌كانی لیبیا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو چه‌كه‌كانیان زیادی كردووه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی لیبیا، نوێنه‌رایه‌تی هه‌میشه‌یی ئه‌ڵمانیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا له هه‌ژماری خۆی لە تویته‌ر به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی لیبیای كرد.
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس هێرشه‌كه‌ی لیبیای ئیدانه‌كرد و داوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی كرد.