Ali Semerci
17 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2019
تەرابلوس ــ AA
هێزی دەریاوانیی لیبیا سەربە حكوومەتی تەبایی نیشتمانی راگەیاند كە هێزەكانیان، ٣٠٠ كۆچبەری نایاساییان لە كەناراوەكانی باكووری رۆژهەڵاتی شاری رابلوس لە خنكان رزگاركردووە.
هێزی دەریاوانیی سەربە حكوومەتی تەبایی كە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییدا دانی پێدانراوە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیادا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو ٣٠٠ كۆچبەرە نایاساییە لەنێو ژمارەیەك بەلەمی چووپدابوون و بە دووری ٨٠ و ٥٥ و ٤٤ میل لە كەناراوەكانی باكووری رۆژهەڵاتی شاری تەرابلوس لە لایەن هێزەكانیانەوە لە خنكان رزگاركراون.
بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەو كۆچبەرە نایاساییانە هەڵگرەی رەگەزنامەی ژمارەیەك وڵاتن كە ژمارەیەكیان ئافرەت و منداڵن.
لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوەیشكراوە كە كۆچبەرە نایاساییەكان دوای ئەوەی یارمەتی مرۆیی و پزیشكیان پێشكەشكرا، رادەستی هێزەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆچی نایاسایی كراون.