Dildar Baykan
17 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2019
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا به هۆی هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆ، هێرشی سه‌ربازی بۆسه‌ر ئێران ئه‌نجام بدات به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌كی رێژه‌یی ده‌بێت.
دۆناڵد تره‌مپ به‌ر له بهرێكهوتی بۆ ویلایه‌تی نیو مه‌كسیكۆ باشووری رۆژئاوای ئەمریکا له كۆشكی سپی بۆ میدیاكاران دوا.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بۆیان روون ده‌بێته‌وه كه داخۆ ئێران هێرشی كردۆته سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ئارامکۆ یان نا و گوتی: "له‌دوای ئه‌مه‌وه بڕیار ده‌ده‌ین چی بكه‌ین".
دۆناڵد تره‌مپ له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر له به‌رپه‌رچی ئه‌و هێرشه‌دا ئه‌مریكا هێرشی سه‌ربازی بكاته سه‌ر ئێران ئایا رێژه‌یی ده‌بێت؟ گوتی: "پێموایه رێژه‌یی ده‌بێت. وه‌ڵامم بۆ ئه‌و پرسیاره به‌ڵێیه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه ئه‌و هێرشه‌ی سه‌ر ئارامكۆ كاریگه‌ری ناكاته سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له ئه‌مریكا.