جيهان

لە نامەیەکدا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان یەپەگە\پەکەکە بە رێکخراوی تیرۆریستی ناودەهێرێت

لە نامەکەی وەزارەتی دەرەوەی رژێمی ئەسەددا ئاماژە بەوە کراوە کە هەسەدە لە سووریا کە رێکخراوێکی تیرۆریستیی جوداخوازە، مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکات لەبەرامبەر خەڵکی سووریادا.

Adham Kako  | 16.09.2019 - نوێکردنەوە : 16.09.2019
لە نامەیەکدا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان یەپەگە\پەکەکە بە رێکخراوی تیرۆریستی ناودەهێرێت

Ankara

ئەنقەرە-AA

ئاژانسی هەواڵیی SANA سەربە رژێمی ئەسەد بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی سووریا نامەیەکی ئاراستەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە و هەسەدە کە ناوی تایبەت بە رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە\پەکەکەیە بە رێکخراوێکی تیرۆریستیی جوداخواز وەسفکردووە.

رژێمی ئەسەد کە چەندین جار لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/پەکەکەدا دانوستانی ئەنجامداوە و لە زۆر کات و شوێندا هاریکاری یەکتریان کردووە لە نامەکەدا، یەپەگە\پەکەکە وەک رێکخراوێکی تیرۆریستیی جوداخواز ناودەبات.

لە نامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هەسەدە هاوشانی وڵاتانی رۆژئاوا دژبە گەلی سووریا کار دەکات و جەختکراوەتەوە کە رێکخراوەکە دژبە گەلی سوریا پێشێلکاری مافی مرۆڤ ئەنجام دەدات.

پێشتر لە ئەیلوولی ٢٠١٧دا، وەزیری دەرەوەی رژێمی ئەسەد، وەلید موعەلیم رایگەیاندبوو کە ئامادەن لەگەڵ رێکخراوەکە لەسەر پرسی ئۆتۆنۆمی قسە بکەن. دواتر لە شارەکانی دیمەشق و حەسەکە چەندین جار رژێم و رێکخراوەکە دانوستانیان دەربارەی هاریکاری ئەنجامداوە.

رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە\پەکەکە یەک لەسەر سێی خاکی سووریای بەدەستەوەیە و لەو ناوچانەی داگیریکردوون لەگەڵ رژێم نەوت دەردەهێنێت.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın