Zana Natık Kerem
08 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2020
تەرابلوس ــ AA
حكوومەتی لیبیا رایگەیاند كە پێنج گۆڕی بەكمەڵ لە شاری تەرهونە باشووری تەرابلوسی پایتەخت دۆزراونەتەوە.
بەرپرسی نووسینگەی راگەیاندن لە دەستەی گشتیی تایبەت بە گەڕان و دۆزینەوەی بێسەروشوێنان سەربە حكوومەتی لیبیا، عەبدولعەزیز جەعفەری لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا گوتی: "پێنج گۆڕی بەكۆمەڵمان لە شاری تەرهونە دۆزیوەتەوە كە لە یەكێكیاندا رووفاتی چوار كەس دەرهێندراون و كاركردن لە گۆڕە بەكۆمەڵەكانی دیكەیش بەردەوامە".
لە ٢٧ی تشرینی یەكەمی رابردوودا، حكوومەتی تەبایی نیشتمانیی لیبیا دۆزینەوەی چوار گۆڕی بەكۆمەڵی لە شاری تەرهونە راگەیاندبوو كە لە دوانیاندا رووفاتی ١٢ كەس دەرهێندرابوون.
بەپێی سەرچاوە فەرمییەكانی لیبیا، میلیشیاكانی خەلیفە حەفتەر و ئەو هێزانەی كە پشتیوانیان لێ دەكەن لە نیسانی ٢٠١٩وە تا حوزەیرانی ٢٠٢٠، چەندین تاوانی جەنگیان لە شاری تەرهونە باشووری تەرابلوس پایتەختی لیبیا ئەنجامداوە.
