Kasım İleri
23 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2021
واشنتۆن – AA
ئه‌مریكا رایگه‌یاند له ئاكامی هێرشێكی ئاسمانی بۆ سه‌ر نزیك شارۆچكه‌ی سولوك سه‌ر به قه‌زای گرێ سپی سه‌رده‌سته‌ی باڵا له ئه‌لقاعیده، عه‌بدولحه‌مید ئهلمهتار كوژراوه.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌و هێرشه ئاسمانییه‌ی له باكووری رۆژئاوای سووریا ئه‌مریكا ئه‌نجامی داوه عه‌بدولحه‌مید ئهلمهتار كوژراوه، نووسیوویه‌تی: "هێرشه‌كه به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی جۆری MQ-9 ئه‌نجام دراوه. هیچ زانیارییه‌كمان نییه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه داخۆ هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی بوونه‌ته قوربانی له هێرشه‌كه‌دا".
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌لقاعیده به‌رده‌وامه له دروستكردنی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی، ده‌ڵێت: "ئه‌لقاعیده سووریا وه‌ك په‌ناگه‌یه‌كی متمانه‌پێكراو به‌كار ده‌هێنێت بۆ سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه‌ی خۆی، هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی دیكه و پلاندانان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌ره‌وه. ئه‌لقاعیده هه‌روه‌ها سووریا وه‌ك بنكه‌یه‌ك به‌كار ده‌هێنێت بۆ دروستكردنی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر سوویا و عێراق".