له كۆنگرێسی ئه‌مریكا گفتوگۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ئه‌مریكا كرا
- سه‌رۆكایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، پانێلێكی له‌ژێر ناوی "په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ئه‌مریكا: ره‌گ و ریشه‌ی هاوبه‌ش، دیدی نوێ" له كۆنگرێسی ئه‌مریكا رێكخست.
Washington DC
واشنتۆن - AA
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، یاڤوس سه‌لیم كران رایگه‌یاند "بڕیاری توركیا بۆ ده‌ستخستنی سیستمی S-400 بژارده‌یه‌ك نییه، پێویستییه. هه‌روه‌ها سیستمی S-400 یه‌كه‌م بژارده‌ی نه‌بوو به‌ڵكو دوایین بژارده بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵ گفتوگۆمان كرد (له‌باره‌ی پاتریۆت) كه به‌داخه‌وه نه‌مانتوانی ئه‌نجام ده‌ستبخه‌ین. به‌دڵنیایییه‌وه بڕیاره‌كه‌ی S-400مان به واتای گۆڕینی ئاراسته‌یه‌كی ستراتیجی نایه‌ت".
سه‌رۆكایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، پانێلێكی له‌ژێر ناوی "په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ئه‌مریكا: ره‌گ و ریشه‌ی هاوبه‌ش، دیدی نوێ" له كۆنگرێسی ئه‌مریكا رێكخست.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر لیستی كۆمارییه‌كان، ستیڤ جابۆت به‌شداری له‌و چالاكییه‌دا كرد و گوتارێكی كورتی پێشكه‌ش كرد له‌باره‌ی داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ئه‌مریكا.
له پانێله‌كه‌دا جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، یاڤوس سه‌لیم كران جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هاوپه‌یمانی نێوان هه‌ردوو وڵات به تاقیكردنه‌وه‌ی زۆردا تێپه‌ڕیوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش خۆی سه‌لماندووه. ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه هه‌میشه په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ئه‌مریكا ئاسان نه‌بووه، به‌ڵام له كۆتاییدا زه‌مینه‌یه‌كی هاوبه‌ش دۆزراوه‌ته‌وه له ده‌وری به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كاندا.
یاڤوس سه‌لیم كران ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندییەکانی تورکیا-ئەمریکا بە قۆناغێکی هەستیاردا تێپەڕ دەکات و گوتی: "هاوبەشی ستراتیجی تورکیا-ئەمریکا تەنها رێککەوتنێکی بەرژەوەندی کاتی نییە. سەرەڕای زۆر تاقیکردەوەکانی تورکیا و ئەمریکا، هەموو کات تورکیا و ئەمریکا رێگەچارەیەکیان دۆزیوەتەوە بۆ پاراستنی سوودی دوولایەنی پەیوەندییەکانیان".
- بڕیاری ئێمە لەبارەی S-400ەوە بە واتای گۆڕینی ئاراستەمان نایەت.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، یاڤوس سه‌لیم كران لەدرێژەی باسکردنی بۆ پرسی سیستمی S-400 گوتی: "بڕیاری توركیا بۆ ده‌ستخستنی سیستمی S-400 بژارده‌یه‌ك نییه، پێویستییه. هه‌روه‌ها سیستمی S-400 یه‌كه‌م بژارده‌ی نه‌بوو به‌ڵكو دوایین بژارده بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵ گفتوگۆمان كرد (له‌باره‌ی پاتریۆت) كه به‌داخه‌وه نه‌مانتوانی ئه‌نجام ده‌ستبخه‌ین. به‌دڵنیایییه‌وه بڕیاره‌كه‌ی S-400مان به واتای گۆڕینی ئاراسته‌یه‌كی ستراتیجی نایه‌ت. تورکیا هیچ کاتێک نەکەوتۆتە گەڕان بەدوای ئەڵتەرناتیڤی ناتۆدا. ئەندام بوونمان لە ناتۆ، بەو واتایە دێت کە لە ناوەندی پلانەکانی بەرگری و سیاسەتی ئەمنیماندا جێگەی هەیە".
یاڤوس سه‌لیم كران زۆر بەتوندی وەستایەوە بەرامبەر ئەوەی کە پرسی سیستمی S-400 لە چوارچێوەی سزاکانی ئەمریکا بۆسەر دوژمنەکانی مشتومڕی لەبارەوە بکرێت و گوتی:
"تورکیا و ئەمریکا هەرگیز پشت لەیەک ناکەن هیچ کاتێکیش رەشبین نەبوون و وەک سەرکۆمارمان رەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت، خاڵە هاوبەشەکانمان لە خاڵە ناکۆکەکانمان زیاترن".
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، یاڤوس سه‌لیم كران ئاماژەی بەوەدا کە پشتگیریکردنی ئەمریکا لە یەپەگە\پەکەکە لە سووریا بەهیچ شێوەیەک قبووڵکراو نییە و رایگەیاند کە ئەمریکا دەبێت پشتگیرییەکانی خۆی بۆ یەپەگە\پەکەکە کۆتایی پێ بهێنێت.
یاڤوس سه‌لیم كران ئاماژەی بەوەدا کە یەکێکی تر لە کێشەکانی نێو پەیوەندی تورکیا و ئەمریکا، بوونی سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ)، فەتحوڵڵا گولەن-ە لە ئەمریکا و گوتی: "لەکاتێکدا فەتۆچییەکان لە وڵاتێکی هاوپەیماندا بە ئازادی دەسوڕێنەوە، ئەوا ئاستەم نییە لە نائومێدبوونی تورکیا و گەلی تورک تێبگەیت. چاوەڕوانی شەرعی و رەوای ئێمە ئەوەیە کە سەرکردەی فەتۆ و تیرۆریستان رادەستی تورکیا بکرێنەوە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن