Kasım İleri,Hemın Othman Mohammed,Rewa Mahmood Hasan
22 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2019
واشنتۆن - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگەیاند كه بۆیان ده‌ركه‌وتووه رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د هێرشی نوێی كیمیایی له خۆرئاوای باكووری سووریا ئه‌نجامداوه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مۆرگان ئۆرتاگوس له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌باره‌ت به سووریا گوتی: "ئه‌مریكا له نزیكه‌وه چاودێری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی باكووری خۆرئاوای سووریا ده‌كات كه له لایه‌ن رژێمه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌روه‌ها چاودێری ئاماژه‌كانی به‌كارهێنانی هێرشی نوێی كیمیایش ده‌كات".
مۆرگان ئۆرتاگوس گوتیشی: "به‌داخه‌وه به‌رده‌وامین له بینینی ئه‌و ئاماژانه‌ی كه نیشانی ده‌ده‌ن رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ره‌نگه دووباره چه‌كی كیمیایی به‌كاربهێنێت، به‌و هێرشه‌شی به غازی كلۆر له 19ی ئایاری 2019دا كرایه سه‌ر باكووری خۆرئاوای سووریا. به‌رده‌وامین له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د چه‌كی كیمیایی به‌كاربهێنێت ئه‌وا هۆشدارییه‌كانمان دووباره ده‌كه‌ینه‌وه له‌وه‌ی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی وه‌ڵامی خێرا و گونجاویان ده‌بێت".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا باسی له‌وه كرد كه رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌ستی به هێرش كردووه‌ته‌وه و به هێرشه‌كه‌ی 19ی ئایار ئاگربه‌ستی پێشێلكردووه و ژیانی ملیۆنەها هاووڵاتی مه‌ده‌نی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، به‌و هێرشه‌ش ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كردووه‌ته ئامانج كه به هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانه‌وه ناوچه جۆراوجۆره‌كانی سووریایان جێهێشتووه و په‌نایان بۆ ئیدلب بردووه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مۆرگان ئۆرتاگوس گوتی: "رژێم دەبێت هێرشەکانی رابگرێت بۆسەر کۆمەڵگەکانی باکووری رۆژئاوای سووریا. ئەمریکا هۆشداریەکی ئەیلوولی ٢٠١٨ی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دووپات دەکاتەوە. هەر هێرشێک بۆسەر ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ئیدلب، ناوچەکە بەرەو ناسەقامگیری دەبات و گرژی دروست دەکات".
مۆرگان ئۆرتاگوس ئاماژەی بەوەدا کە رژێمی ئەسەد لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨‌دا بۆ تۆمەتبارکردنی ئۆپۆزسیۆن درۆی ئەوەی هەڵبەستووە کە لە نزیک حەلەب هێرشێکی کیمیایی ئەنجامدراوە و گوتی: "رووسیا و رژێمی ئەسەد ناوبەناو بۆ ئەوەی هێرشە بەربەریە کیمییاییەکانی رژێمی ئەسەد پەردەپۆش بکەن ئەم جۆرە دەنگۆیە ناڕاستانە بڵاو دەکەنەوە".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مۆرگان ئۆرتاگوس هەروەها گوتی: "راستییەکان ئاشکران. بەپێی ئەو زانیاریانەی نەتەوە یەکگرتووەکان دووبارە و سێبارە پێی دەگات، هەموو ئەو هێرشە کیمیاییانەی ئەنجامدراوە لە سووریا تەواوی لە لایەن رژێمی ئەسەد خۆیەوە ئەنجامدراوە".