Dmitri Chirciu,Muhammet Ali Kemal
22 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2019
مۆسكۆ - AA
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی سه‌باره‌ت به سووریا، ئۆكراینا و ئێران له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن و راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ ئه‌نجامداوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی راگه‌یاندنی كۆشكی كرملینه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه كه ڤلادیمیر پوتین په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن و ئه‌نگێلا مێركڵ ئه‌نجامداوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌كراوه كه له په‌یوه‌ندییه‌كاندا كێشه‌ی سووریا تاوتوێكراوه و تێیدا هاتووه "پوتین زانیاریی سه‌باره‌ت به سه‌قامگیركردنی دۆخی باكووری خۆرئاوای سووریا، پارێزگارییكردن له هاووڵاتییانی سڤیل و له‌ناوبردنی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر له‌رێگه‌ی ئه‌و رێكارانه‌ی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ توركیادا گیراونه‌ته به‌ر، خستووه‌ته ڕوو".
باس لهوهشكراوه كه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كاندا پوتین جه‌ختی له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئۆكراینا له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتننامه‌كانی مینسكدا كردووه‌ته‌وه و جه‌خت له به‌رده‌وامییدان به رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كراوه‌ته‌وه و له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "هه‌ریه‌ك له رووسیا، فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا دووپاتی پابه‌ندیی خۆیان به هاریكاریی ئابووریی و بازرگانیی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، كردووه‌ته‌وه".