Hacer Başer
16 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2021
غه‌ززه - AA
به‌پێی زانیارییه به‌رایییه‌كان له ئاكامی هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، دوو فه‌ڵه‌ستینی كوژراون و لانیكه‌م ٢٠ی دیكه‌یش برینداربوون.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل ژماره‌یه‌ك خاڵیان کردەئامانج له کەرتی غه‌ززه و ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له رۆژئاوا، باكوور و رۆژهه‌ڵاتی کەرتی غه‌ززه بیسترا.
شایه‌تحاڵان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێرشه‌كه زۆر به‌هێز بووه، ماڵ و شه‌قامه‌كان بۆردومانكراون و به‌هۆی به‌هێزی هێرشهكهیشهوه ژماره‌یه‌ك له خانووه‌كان له‌رزیوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شیفا له کەرتی غه‌ززه، محه‌مه‌د ئه‌بو سەلەمییه به میدیاكارانی راگه‌یاند كه له ئاكامی هێرشه‌كاندا، دوو كه‌س کوژراون و ١٥ی دیكه‌یش برینداربوون كه سێیان ژن و پێنجیشیان منداڵن.
به‌م جۆره ژماره‌ی ئه‌وکەسانه‌ی کە له ئاكامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر غه‌ززه له ١٠ی ئایاره‌وه تا ئێستا کوژراون گه‌یشتۆته ١٤٧ كه‌س و ژماره‌ی برینداربووانیش گه‌یشتۆته هه‌زار و ١١٥ كه‌س.