Ruslan Rehimov
16 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2021
باكۆ – AA
سوپای ئازه‌ربایجان به به‌شداری ١٥ هه‌زار سه‌رباز ده‌ستیكردووه به مانۆڕێكی سه‌ربازیی.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان رایگه‌یاند دوای ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕینی سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان، ئیلهام عه‌لیێڤ مانۆڕه‌كه ده‌ستی پێكردووه.
مانۆڕه‌كه به به‌شداری ١٥ هه‌زار سه‌رباز، نزیكه‌ی ٣٠٠ تانك و زرێپۆش، نزیكه‌ی ٤٠٠ مووشه‌كی جیاواز و تۆپهاوێژ و ٥٠ فڕۆكه، هه‌لیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌نجامدانی مانۆڕهکە به‌مه‌به‌ستی زیاتر پێشخستنی هه‌ماهه‌نگی یه‌كه جیاوازه‌كانه له كاتی جه‌نگ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌كان و چه‌ته‌كانه و تا ٢٠ی ئایاریش به‌رده‌وام ده‌بێت.