Mustafa Deveci
16 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2021
قودس – AA
ژماره‌ی ئه‌وکەسانه‌ی کە له ئاكامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه کوژراون گه‌یشته ١٧٤ كه‌س كه ٤٧یان منداڵ و ٢٩یان ژنن.
سه‌ره‌ڕای كاردانه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان كه‌چی له نیوه‌شه‌وی دوێنێش ئیسرائیل به‌رده‌وام بووه له هێرشه‌كانی بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌ڵه‌ستین له كه‌رتی غه‌ززه رایگه‌یاند كه له ئاكامی هێرشه‌كانی نیوه‌شه‌ودا، ٢٣ فه‌ڵه‌ستینی كوژراون كه ١٠یان ژن و هه‌شتیان منداڵن.
به‌م جۆره‌یش له ١٠ی ئایاره‌وه تا ئێستا له ئاكامی هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه ١٧٤ فه‌ڵه‌ستینی كوژراون كه ٤٧یان منداڵ و ٢٩یان ژنن، هه‌روه‌ها ژماره‌ی برینداربووانیش گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و ٢٠٠ كه‌س.
لای خۆیشیه‌وه به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی تورك و عه‌ره‌ب له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌ڵه‌ستین له كه‌رتی غه‌ززه، ئه‌نوه‌ر عهتوڵڵا به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه تا دێت ره‌وشی ناوچه‌كه سهختترد ده‌بێت و به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی نیوه‌شه‌وه‌وه زۆر شوێن له کەرتی غه‌ززه وێران بوون و له بهستنگهی نه‌خۆشخانه‌كانیشدا جێگه نه‌ماوه.