Sayed Khodaiberdi Sadat
10 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2021
كابول– AA
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو له میانی تێپه‌ڕینی پاسێكدا له‌سه‌ر رێگایەکی ویلایه‌تی زابول باشووری ئه‌فغانستان، ١١ كه‌س کوژران و ٢٨ی دیكه‌یش برینداربوون.
گوته‌بێژی ویلایه‌تی زابول، گول ئیسلام سیال به میدیاكارانی راگه‌یاند له میانی تێپه‌ڕینی پاسێكدا بۆمبێكی چێندراو له‌سه‌ر رێگای ناوچه‌ی موسكا له قه‌زای شه‌هری سه‌فا ته‌قیووه‌ته‌وه.
گول ئیسلام سیال ئاماژەی بەوەدا کە له ئاكامی تەقینەوەكهدا، ١١ كه‌س کوژراون و ٢٨ی دیكه‌یش برینداربوون
راشیگەیاند کە ژمارەیەک منداڵ له‌نێو قوربانییه‌كاندا هه‌ن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان بزووتنەوەی تاڵیبانی به به‌رپرسیار له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه له‌قه‌ڵه‌مدا.
تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی تەقینەوەكه رانه‌گه‌یاندووه.