Adam Abu-bashal
10 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2021
ئەبوجا- AA
لە پەلامارێکی چەکداریدا لە ویلایەتی کاتسینا باکووری نێجیریا، ١١ گوندنشین کوژران.
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە راگەیاندنە ناوخۆییەکانی نێجیریا بڵاوکراونەتەوە، چەند چەکدارێک بە سواری ماتۆرسکیل دەستڕێژی گوللەیان لە دانیشتوانی گوندی تساتسکیا کردووە و لە پەلامارەکەدا، ١١ گوندنشین کوژراون و سیانی دیکەش برینداربوون، هەروەها سەدان کەس ناچار بە بەجێهێشتنی ماڵ و حاڵیان بوون.
گوتەبێژی پۆلیسی ویلایەتەکە، گامبۆ عیسا هەواڵی پەلامارەکەی پشتڕاستکردووە و ئەوەی ئاشکرا کرد کە هێزی ئەمنی رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون.
بەهۆی زۆری پەلاماری چەکدارییەوە لە ماوەی رابردوودا بەکارهێنانی ماتۆرسکیل لە ژمارەیەک ویلایەتی نێجیریا قەدەغە کرابوو.
ناوبەناویش پێکدادان لەنێوان جووتیاران و هۆزی فولانییەکان دروست دەبێت کە هۆزێکی کۆچەرە و سەرقاڵی ئاژەڵداریە.