Kasım İleri,Hemın Othman Mohammed
07 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2017
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئه‌نجامی نه‌رێنی راپرسیی میدیای ئه‌مریكی له‌باره‌ی بڕیارنامەی تایبەت بە قەدەغەی پێدانی ڤیزە بە هاووڵاتیانی حەوت وڵات کە زۆربەی دانیشتوانەکەی موسوڵمان، به ساخته ناوبرد.
به‌پێی راپرسی ته‌له‌فزیۆنی سی ئێن ئێن، %55ی خه‌ڵكی ئه‌مریكا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی پێدانی ڤیزا راسته‌وخۆ ئامانج لێی موسوڵمانانه.
تره‌مپ له هەژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر، كه‌ناڵه سه‌ره‌كییه‌كانی تۆمه‌تبار كرد به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ساخته، كه كه‌ناڵه‌كانی CNN، ABC و NBC له‌نێودایه. ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه هه‌موو راپرسیه‌كی نه‌رێنی هه‌واڵی ساخته‌یه. وه‌ك راپرسییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی کەناڵەکانی CNN، ABC و NBC .
هه‌روه‌ها تره‌مپ باسی له‌وه كرد كه كه گۆڤاری The Times و، به‌رنامه‌ی سیاسی و كۆمیدی به‌ناو Saturday Night Liveی كه‌ناڵی NBC ئه‌ویان وه‌ك سه‌رۆكێك ناوزه‌ند كردووه كه له‌لایه‌ن راوێژكاری توندئاژۆی راستڕه‌و ستیفان بانۆنهوه به هه‌ڵه ئاڕاسته ده‌كرێت و، گوتی: " به پشتبه‌ستن به‌و زانیارییانه‌ی كۆیان ده‌كه‌مه‌وه بڕیاره‌كان خۆم ده‌ریان ده‌كه‌م، هه‌موو ئه‌وه ده‌زانن. هه‌ندێک هه‌واڵی ساخته بڵاودەکەنەوە و درۆ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی په‌راوێزم بخه‌ن".
پاش كه‌مێك له تویته‌كه‌ی رۆژنامەی The New York Tımes تره‌مپ له‌سه‌ر رۆژنامهکەی نووسی.
تره‌مپ بێ دیاریكردنی ناونیشانی بابەتەکە سه‌باره‌ت به رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت "هه‌ژماری پڕكێشه‌ی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر (@nytimes) چیرۆك له‌باره‌ی منه‌وه ده‌نوسێت. به‌درێژایی دوو ساڵ هه‌ر هه‌ڵه تێگه‌یشتن".
رۆژنامه‌ی The New York Tımes، ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه تره‌مپ و تیمه‌كه‌ی، له یه‌كه‌م هه‌فته‌ی دهستبهكاربووندا قه‌ده‌غه‌ی ڤیزا و چه‌ند بریارێكیان ده‌ركرد، له‌سه‌ر ئه‌وه تیمه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی ستیفان بانۆن كه‌مبكاته‌وه كه راسته‌وخۆ بیرۆكه ده‌داته تره‌مپ بڕیاریدا ده‌ست به پرۆتۆكۆڵه‌كانی كۆشكی سپی بكات.