Mohammed Baqi Hussein
06 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2016
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، جۆش ئێرنێست رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له حه‌له‌به‌وه دێن ده‌ریده‌خه‌ن، دۆخی شاره‌كه تا دێت مهترسیدارتردهبێت و گوتی: "له‌كاتێكدا ژماره‌یه‌كی زۆر مرۆڤی بێ‌تاوان گیانیان له‌ده‌ستداوه، ژماره‌یه‌كی زۆر مرۆڤی دیكه هێشتا له‌ژێر هه‌مان مه‌ترسیدان كه رێژه‌یه‌كی به‌رزیان ژن و منداڵن. ئه‌مه ره‌نگدانه‌وه‌ی بێڕه‌وشتیی رژێمی ئه‌سه‌ده. ئه‌مه ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی رووسیا و ئێرانه بۆ زیاتركردنی كاریگه‌رییه‌كانیان له‌ناوچه‌كه‌دا".
ئێرنێست له‌میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی سه‌ر حه‌له‌ب دایه‌وه.
ناوبراو رایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانیان له‌سه‌ر رێگریكردن له‌وه‌ی خه‌ڵكی سڤیل بكرێنه ئامانجی هێرشه‌كان چڕكردووه‌ته‌وه و گوتی:
"ئه‌و هەواڵانه‌ی لهحهلهبهوه دێن ده‌ریده‌خه‌ن كه دۆخه‌كه تا دێت مه‌ترسیدارتر ده‌بێت و به‌رده‌وامیشه. له‌كاتێكدا ژماره‌یه‌كی زۆر مرۆڤی بێ‌تاوان گیانیان له‌ده‌ستداوه، ژماره‌یه‌كی زۆر مرۆڤی دیكه هێشتا له‌ژێر هه‌مان مه‌ترسیدان كه رێژه‌یه‌كی به‌رزیان ژن و منداڵن. ئه‌مه ره‌نگدانه‌وه‌ی بێڕه‌وشتیی رژێمی ئه‌سه‌ده. ئه‌مه ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی رووسیا و ئێرانه بۆ زیاتركردنی كاریگه‌رییه‌كانیان له‌ناوچه‌كه‌دا. ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه ئه‌خلاقییه‌كان زیاتر ده‌كات".
ئێرنێست رایگه‌یاند، رژێمی سووریا به هاوكاریی رووسیا و ئێران سیاسه‌تی له‌ناوبردنی خه‌ڵكی سڤیل په‌یڕه‌و ده‌كات و باسی له بۆردومانه‌كانی سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی حه‌له‌بیش كرد.
ئێرنێست گوتی: "ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵه دیپلۆماسییه‌كانه‌وه هه‌وڵی راگرتنی بۆردومانه‌كان یان لانیكه‌م دوورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی سڤیل له مه‌یدانه‌كانی جه‌نگ و گه‌یاندنی یارمه‌تیی مرۆیی ده‌دات. به‌ڵام سووریا خواستی ئه‌وه‌ی نییه رووسیا و ئێران به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر لهقۆناغهكهدا به‌شداربن. هیوادارم بگۆڕێت. هیوادارم بتوانین به‌ره‌وپێشچوونی زیاتر تۆماربكه‌ین و رووسیا سه‌رله‌نوێ گرنگیی پێ بدات. به‌خۆشحاڵیه‌وه پێشوازی له گۆڕانكارییه‌كی له‌و جۆره ده‌كه‌ین".