Muhammet Ali Kemal
06 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2016
واشنتۆن- AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، مارک تۆنه‌ر وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک به‌رامبه‌ربه هێرشه‌کانی رووسیا و رژێمی ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی سڤیل له‌حه‌له‌ب، رایگه‌یاند ''ئه‌گه‌ر واده‌زانن به گرتنی حه‌له‌ب ده‌توانن ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ربکه‌ن، ئه‌وا به‌هه‌ڵه‌دا چوون''.
مارک تۆنه‌ر له‌کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌ی خۆیدا سه‌باره‌ت به شه‌ڕی ناوخۆی سووریا قسه‌ی کرد و جه‌ختی له‌وه‌کرده‌وه کە چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا له‌ڕێگه‌ی سیاسییه‌وه ده‌کرێت و گوتی: ''ئه‌مریکا پێیوایه ئه‌و شه‌ڕه‌ی له‌سووریا هه‌یه، له‌ڕێگه‌ی دیپلۆماسییه‌وه چاره‌سه‌رده‌کرێت. ئه‌گه‌ر رووسیا و رژێم واده‌زانن به گرتنی حه‌له‌ب ده‌توانن ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ربکه‌ن، ئه‌وا به‌هه‌ڵه‌دا چوون''.
تۆنه‌ر سه‌باره‌ت به‌و بانگه‌شانه‌ی که باس له‌وه‌ده‌که‌ن نه‌خۆشخانه‌یه‌کی رووسی له‌حه‌له‌ب له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه بۆردوومانکراوه و له‌ئه‌نجامدا دوو دکتۆری رووسی کوژراون، باسی له‌وه‌کرد کە ناتوانن ئه‌و هه‌واڵانه پشتڕاستبکه‌نه‌وه و له‌وباره‌یه‌وه هیچ زانیارییه‌کیان نییه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا کاردانه‌وه‌ی توندی به‌رامبه‌ر به‌و هه‌واڵانه نیشان دا که باس له‌وه‌ده‌که‌ن زانییارییه‌کان سه‌باره‌ت به پێگه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه درابێته هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆن و رایگه‌یاند ''به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و قسانه دوورن له‌ڕاستییه‌وه، هه‌رگیز زانیارییه‌کی له‌وجۆره ناده‌ین''.
- ''له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ڤیزهیهوه هیچ که‌سێک نه‌هاتووه‌ته ئه‌مریکا''
مارک تۆنه‌ر له‌وه‌ڵامی پرسیارێکدا باسی ئه‌و باڵیۆزخانه ساخته‌یه‌ی کرد که له‌وڵاتی غانا ڤیزه‌ی ئه‌مریکا ده‌داته هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته و جه‌ختی له‌وه‌کرده‌وه کە هیچ که‌سێک له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ڤیزانهوه که له‌بینایه‌ک له غانا که ئاڵای ئه‌مریکای به‌سه‌ره‌وه‌یه و له‌ناوه‌وه‌ی وێنه‌ی سه‌رۆکی ئه‌مریکا، باراک ئۆباما هه‌ڵواسراوه، نه‌هاتووه‌ته ئه‌مریکا و گوتی: ''له‌ڕێگه‌ی ڤیزه‌ی ئه‌و ساخته‌کارانه‌وه هیچ که‌سێک نه‌هاتووه‌ته ئه‌مریکا چونکه تەزویرکردنی ڤیزه‌که کارێکی زۆر قورسه''.