Muhammet Ali Kemal
26 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2016
شیکاگۆ - AA
چاوهڕواندهکرێت له‌میانه‌ی ده‌نگدانی پێشوه‌ختدا که له‌ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ویلایه‌ته‌کانی ئه‌مریکا لهبهرواره جیاوازه‌کاندا ده‌ستپێده‌کات، 46 ملیۆن ده‌نگده‌ر بچنه سه‌ر سندووقه‌کانی ده‌نگدان.
تێبینی ئه‌وه‌کرا که له‌شاری شیکاگۆی ویلایه‌تی ئیڵینۆی، که یه‌کێکه له‌و ویلایه‌تانه‌ی ده‌نگدانی پێشوه‌ختی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ژماره‌یه‌کی زۆر له ئه‌مریکییه‌کان روویان له سندووقه‌کانی ده‌نگدان کرد. ده‌نگدانی پێشوه‌خت له‌شیکاگۆ له‌نزیکه‌ی 50 ناوچه‌دا به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌لیکترۆنیی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌میانه‌ی ده‌نگدانی پێشوه‌ختدا که له‌ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ویلایه‌ته‌کانی ئه‌مریکا لهبهرواره جیاوازه‌کاندا وله‌نێو ئه‌وانه‌شدا لهواشنتتۆنی پایته‌خت ده‌ستپێده‌کات، 46 ملیۆن ده‌نگده‌ر ده‌چنه سه‌ر سندووقه‌کانی ده‌نگدان. له‌زۆر ویلایه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌نگده‌ران له‌رێگه‌ی پۆسته‌وه ده‌نگده‌ده‌ن.
ئه‌مریکییه‌کان رۆژی 8ی تشرینی دووه‌می 2016 له 58همین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تییدا 45همین سه‌رۆکی وڵاته‌که‌یان دیاریی ده‌که‌ن.