Muhammet Ali Kemal
30 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2016
واشنتۆن- AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، جۆن کیربی رووداوه‌کانی حه‌له‌بی ئیدانه‌کرد و رایگه‌یاند: ''هێشتا هاوکاریی مرۆیی نه‌گه‌یشتووه‌ته ناوچه‌که''.
جۆن کیربی له‌کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌ی خۆیدا سه‌باره‌ت به هێرشه‌کانی رژێمی ئه‌سه‌د بۆسه‌ر خۆرهه‌ڵاتی شاری حه‌له‌ب باکووری سووریا، قسه‌ی کرد.
کیربی ئاشکرای کرد به‌دڵته‌نگییه‌وه چاودێریی رووداوه‌کانی شاره‌که ده‌که‌ن و رایگه‌یاند: ''هێشتا هاوکاریی مرۆیی نه‌گه‌یشتووه‌ته ناوچه‌که. هێشتا ژماره‌یه‌کی زۆر له‌هاووڵاتییان له مانه‌وه یان جێهێشتنی ناوچه‌که ده‌ترسن''.
گوتیشی: ''له‌ترسی ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه شتێکیان به‌سه‌ر بێت ناتوانن ناوچه‌که جێبهێڵن و له‌ترسی ئه‌وه‌ش که ماڵه‌کانیان له‌ژێر بۆردوماندایه دیسان هه‌ر له‌جێهێشتنی ناوچه‌که ده‌ترسن''.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا جه‌ختیکرده‌وه له‌کۆبوونه‌وه‌کانی جنێڤدا هیچ به‌ره‌وپیشچوونێک نه‌هاتووه‌ته ئاراوه و وه‌زیری ده‌ره‌وه، جۆن کیری و هاوتا رووسییه‌که‌ی، سێرگی لاڤرۆڤ دوایین جار رۆژی سێشه‌ممه پێکه‌وه به‌ته‌له‌فۆن قسه‌یان کردووه.
جۆن کیربی ئاشکراشی کرد کە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، جۆن کیری رۆژانی 1 و 2ی کانوونی یه‌که‌می داهاتوو سه‌ردانی ئیتاڵیا و ڤاتیکان ده‌کات.