Ramal Mahmood
30 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2016
ئیدلب - AA
بزووتنەوەی ئەحرار شام کە گرووپێکی ئۆپۆزسیۆنی سووریایە، عەلی عومەر ناسراو بە ئەبو عەممار بە سەرکردەی خۆی دەستنیشان کرد.
لەوبارەیەوە ئەنجوومەنی شورای بزووتنەوەی ئەحرار شام راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە، کە تیایدا هاتووە "بەهۆی کۆتایی هاتن بە ماوەی موهەند ئەلمیسری وەک سەرکردە، شورا بڕیاری دا ئەرکی سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئەحرار شام بە عەلی عومەر بسپێرێت".
بزووتنەوەکە لە راگەیەنراوەکەیدا سوپاسی موهەند ئەلمیسری کردووە کە لەماوەی سەرکردایەتیکردنیدا خزمەتی بەرچاوی بزووتنەوەکەی کردووە، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ سەرکردەی نوێ خواستووە.
شایانی باسە بزووتنەوەی ئەحرار شام بە بەهێزترین گرووپ دادەنرێت لە دەورووبەری شاری دیمەشق پایتەختی سووریا. دەگوترێت کە ٣٠ هەزار چەکداری هەیە.
- سەرۆکی نوێی ئەحرار شام عەلی عومەر کێیە؟
عەلی عومەر ناسراو بە ئەبو عەممار جێگری سەرکردەی پێشوو موهەند ئەلمیسری بووە، پێشتریش فەرماندەی باڵای بزووتنەوەی سقووڕ شام بووە.