Mohammed Baqi Hussein
31 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2016
واشنتۆن - AA
- پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی پێشوه‌خت له 58همین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكادا به‌رده‌وامه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا رۆژی 8ی تشرینی دووه‌م ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی ده‌نگیانداوه، بگاته 50 ملیۆن كه ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه.
- له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 2012دا له‌كۆی 235 ملیۆن ده‌نگده‌ر 130 ملیۆنیان به‌شداریی ده‌نگدانیان كرد و 30 ملیۆنیان له ده‌نگدانی پێشوه‌ختدا ده‌نگیان دا.
- قۆناغی ده‌نگدانی پێشوه‌خت تا 7ی تشرینی دووه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت و تا ئێستا زیاتر له 18 ملیۆن ده‌نگده‌ر ده‌نگیانداوه.
- به‌پێی ئه‌و پێشبینییانه‌ی له میدیاكانی ئه‌مریكا ره‌نگیان داوه‌ته‌وه، كلینتۆن له ویلایه‌ته‌كانی فلۆریدا، كۆلۆرادۆ و نێڤادا و تره‌مپ له ویلایه‌ته‌كانی ئۆهایۆ، ئایۆوا و كارۆلینای باكوور له‌پێشه‌وه‌یه.
پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی پێشوه‌خت له 58همین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكادا به‌رده‌وامه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا رۆژی 8ی تشرینی دووه‌م ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی ده‌نگیانداوه، بگاته 50 ملیۆن كه ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه.
ململانێی كاندیدی دیموكراته‌كان، هیلاری كلینتۆن و كاندیدی كۆمارییه‌كان، دۆناڵد تره‌مپ به پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی پێشوه‌خته‌وه دیاره.
جیاواز له وڵاتانی دیكه، ده‌نگدانی پێشوه‌خت له ئه‌مریكا له ماوه‌یه‌كی درێژدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
- له 37 ویلایه‌ت پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی پێشوه‌خت به‌ڕێوه‌ده‌چێت
هه‌رچه‌نده به‌پێی ویلایه‌ته‌كان جیاوازیی هه‌یه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌دا ده‌نگدانی پێشوه‌خت له 37 ویلایه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌ر ویلایه‌ته و خۆی ماوه‌ی ده‌نگدانه‌كه و یاساكانی ده‌نگدان دیاری ده‌كات.
بۆنموونه له ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا له 12ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه تا 7ی تشرینی دووه‌م، له كانساس لە 24ی تشرینی یه‌كه‌م بۆ 7ی تشرینی دووه‌م، ماریلاند لە 27ی تشرینی یه‌كه‌م بۆ 7ی تشرینی دووه‌م و له ئۆهایۆ ده‌نگدانی پێشوه‌خت لە 12ی تشرینی یه‌كه‌م بۆ 7ی تشرینی دووه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت.
له ویلایه‌تێكی وه‌ك كالیفۆرنیادا، به‌رواره‌كانی ده‌نگدان له‌نێوان شاره‌كانیشدا جیاوازییان هه‌یه.
- چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی له ده‌نگدانی پێشوه‌ختدا ده‌نگ ده‌ده‌ن، بگاته 50 ملیۆن
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ده‌نگدانی پێشوه‌ختی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵدا ژماره‌ی ده‌نگده‌ران ژماره‌یەکی پێوانه‌یی تۆماربكات. له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 2012دا له‌كۆی 235 ملیۆن ده‌نگده‌ر 130 ملیۆنیان به‌شداریی ده‌نگدانیان كرد و 30 ملیۆنیان له ده‌نگدانی پێشوه‌ختدا ده‌نگیان دا.
له‌ده‌نگدانی پێشوه‌ختی ئه‌مساڵدا چاوه‌ڕوانده‌كرێت 50 ملیۆن ده‌نگده‌ر ده‌نگ بدات و ئه‌مه‌ش به ژماره‌یەکی پێوانه‌یی داده‌نرێت. قۆناغی ده‌نگدانی پێشوه‌خت تا 7ی تشرینی دووه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت و تا ئێستا زیاتر له 18 ملیۆن ده‌نگده‌ر ده‌نگیانداوه.
به‌پێی ئه‌و پێشبینییانه‌ی له میدیاكانی ئه‌مریكا ره‌نگیان داوه‌ته‌وه، كلینتۆن له ویلایه‌ته‌كانی فلۆریدا، كۆلۆرادۆ و نێڤادا و تره‌مپ له ویلایه‌ته‌كانی ئۆهایۆ، ئایۆوا و كارۆلینای باكوور له‌پێشه‌وه‌یه.