Muhammet Ali Kemal
29 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2016
واشنتۆن- AA
نوێنه‌ری تایبه‌تیی سه‌رۆکی ئه‌مریکا باراک ئۆباما بۆ شه‌ڕی دژی داعش، برێت مەکگۆرک: ''منبج که له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا ببووه ناوه‌ندی چه‌کدارانی رێکخراوه تیرۆریستییه‌کان، له‌داعش پاککراوه‌ته‌وه. تورکیا به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو سەرکرایەتی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی بۆ کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه که 98 کیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه و ده‌رهێنانی له‌ده‌ستی داعش، کرد''.
نوێنه‌ری تایبه‌تیی سه‌رۆکی ئه‌مریکا باراک ئۆباما بۆ شه‌ڕی دژی داعش، برێت مەکگۆرک وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی منبج که له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا ببووه ناوه‌ندی چه‌کدارانی رێکخراوه تیرۆریستییه‌کان، له‌داعش پاککراوه‌ته‌وه، راشیگه‌یاند: ''تورکیا به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو سەرکردایەتی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی بۆ کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه که 98 کیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه، ده‌رهێنانی له‌ده‌ستی داعش کرد''.
برێت مەکگۆرک له‌کۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی ئه‌و 68 وڵاته‌دا که به‌شدارن له‌هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش که له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا سازکرا، گوته‌یه‌کی پێشکه‌شکرد. دواتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه سه‌باره‌ت به گوته‌کانی روونکردنه‌وه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه.
له‌روونکردنه‌وه‌که‌دا ئاماژه به‌وه‌کراوه مەکگۆرک سه‌باره‌ت به‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی کراونه‌ته سه‌ر داعش زانیاریی داوه‌ته وڵاتانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووه به‌کارهێنانی سنووره‌کانی وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر له‌لایه‌ن چه‌کدارانی رێکخراوه‌که‌وه به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو دابه‌زیووه.
نوێنه‌ری تایبه‌تیی سه‌رۆکی ئه‌مریکا بۆ شه‌ڕی داعش په‌سنی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی تورکیای له‌سه‌ر سنووری سووریا کردووه و رایگه‌یاندووه: ''منبج که له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا ببووه ناوه‌ندی چه‌کدارانی رێکخراوه تیرۆریستییه‌کان، له‌داعش پاککراوه‌ته‌وه. تورکیا به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو سەرکردایەتی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی بۆ کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه که 98 کیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه و ده‌رهێنانی له‌ده‌ستی داعش، کرد''.