Gülşen Topçu
31 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2018
به‌یروت - AA
فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئیسرائیل، له شارۆچكه‌ی بینت جوبه‌یلی سه‌ربه پارێزگای نه‌باتیه‌ی باشووری لوبنان كه‌وته‌خواره‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی لوبنان MNA، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئیسرائیل، له خاڵێكی نێوان ناوچه‌كانی به‌یت یاهون و بهرععاشیتی سه‌ربه بینت جوبه‌یل كه‌وتووه‌ته خواره‌وه. هاوكات راگه‌یاندنی لوبنان، دیمه‌نی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه كه نووسراوی عیبری به‌سه‌ره‌وه بوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سوپای ئیسرائیل، له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند كه فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كه چوار مووشه‌كی نه‌ته‌قیوی هه‌ڵگرتووه و له نزیك به‌یت یاهون كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، تیمه‌كانی سه‌ربه سووپاش مووشه‌كه‌كانیان پووچه‌ڵ كردوه‌ته‌وه.
سوپای لوبنان، ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه هه‌ینی رابردوو دوو فڕۆكه‌ی ئیسرائیلی بۆ ماوه‌یه‌ك كایه‌ی ئاسمانی لوبنانیان به‌زاندووه.
حكوومه‌تی لوبنان، ناوبه‌ناو له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سكاڵا دژی ئیسرائیل تۆمار ده‌كات له چه‌ند باره پێشێلكردنی كایه‌ی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی.