Enes Canlı
23 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2021
قودس-AA
هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیل زیاتر له ٥٠ فه‌ڵه‌ستینییان له كه‌ناری خۆرئاوای داگیركراو به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی "ئه‌ندامانی حه‌ماسن و له ئاماده‌كارییدا بوون بۆ ئه‌نجامدانی په‌لامار" ده‌ستگیر كرد.
میدیای ئیسرائیل بڵاوی كرده‌وه، ده‌زگای هه‌واڵگریی ناوخۆی وڵاته‌كه (شین بێت)، له كه‌ناری خۆرئاوا، تۆڕێكی ئاشكرا كردووه كه سه‌ربه حه‌ماس بوون و "له ئاماده‌كارییدا بوون بۆ ئه‌نجامدانی په‌لامار".
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، زیاتر له ٥٠ فه‌ڵه‌ستینی سه‌ر به تۆڕه‌كه ده‌ستگیركراون و ژماره‌یه‌كی زۆر پێداویستیی كه له دروستكردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییدا به‌كار ده‌هێنرێن، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش كراوه، له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و فه‌رمانانه‌ی كه له سه‌ركردایه‌تی بزووتنهوهكهوه هاتوون، حه‌ماس "له هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی خه‌لیل، رامه‌ڵڵا و جنین له كه‌ناری خۆرئاوا، ده‌ستی كردووه به كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌ندام بۆ په‌لاماردانی ئامانجه‌كانی ئیسرائیل و رفاندنی كه‌سێكی ئیسرائیلی".