فەیسبووک پۆستێکی سەرۆکی ئەمریکای سڕییەوە
- تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بە پاساوی بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ پۆستێکی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ-ی سڕییەوە.
Washington DC
واشنتۆن - AA
جارێکی دیکەش پۆستەکانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کێشەی لێ کەوتەوە.
ئەمجارە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، ڤیدیۆیەکی لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covid-19) سڕییەوە کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاوی کردبووەوە.
یەکێک لە بەرپرسانی کۆمپانیای فەیسبووک لەبارەی ئەم کارەوە روونکردنەوەی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دا و گوتی: "ئەو ڤیدیۆیە کۆمەڵێک بانگەشەی ناڕاستی تیادایە کە گوایا چەند کەسێک بەرگرییان بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بەدەست هێناوە. هەربۆیە بڵاوکردنەوەی ئەم ڤیدیۆیە پێچەوانەی یاساکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەمانە کە رێگە بە بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ نادات".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن