15 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2020
پاریس ــ AA
راگەیەندرا كە 79 چالاكوانی ئێلەگ زەردەكان لە پاریس پایتەختی فەڕەنسا بە بیانووی ئەوەی بەشدارییان لە خۆپیشاندانی بێ مۆڵەتدا كردووە، دەستگیركراون.
لەوبارەوە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پاریس راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەكردووە کە 79 كەس دەستگیركراون و سزای دارایش بەسەر 76ی دیكەدا سەپێندراوە بەهۆی ئەوەی بەشدارییان لە خۆپیشاندانی بێ مۆڵەتدا كردووە.
وێرای ئەوەی لەچوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنەكان بۆ رووبەڕووبوونەوەی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19)، سەرجەم چالاكی و خۆپیشاندان لە فەڕەنسا قەدەغەكراوە، بەڵام ئێلەگ زەردەكان لە 70هەمین هەفتەدا لەسەر یەكتر لە ژمارەیەك شاری فەڕەنسا درێژەیان بە خۆپیشاندانەكانیان دا.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند، سەدان كەس لە شاری پاریس خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە، بەڵام هێز ئەمنییەكان گازی فرمێسكڕێژیان بەرامبەر بە خۆپیشاندەران بەكارهێناوە.
لە كانونی یەكەمی 2019دا، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی دەربڕین بەرامبەر بەو پێنشازەی حكوومەت ئەنجام دەدەرێت كە بۆ هەمواركردنەوەی سیستەمی خانەنشینی لەو وڵاتە پێشكەشكراوە.
حكوومەتی فەڕەنسا سوورە لەسەر ئەوەی کە سیستەمی خانەشینی هەموار بكاتەوە، بەڵام خۆپیشاندەران رەتی دەكەنەوە.
لەمیانی خۆپیشاندانەكانی ئێلەگ زەرەدەكاندا، تا ئێستا 11 كەس كوژراون و 500ی دیكەیش برینداربوون.