Alaattin Doğru
29 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2020
پاریس – AA
كه‌سێک كه رووی چه‌كه‌كه‌ی له خه‌ڵک و ئۆتۆمبێله‌ی پۆلیس كردبوو كه به ناوچه‌كه‌دا ده‌سووڕایه‌وه له شاری ئاڤیگنۆن له فه‌ڕه‌نسا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه كرایه ته‌قه‌ی لێ كرا و له‌چالاكی خرا.
سه‌رچاوه‌كانی پۆلیس ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ١١:١٥ی بەیانی بەکاتی ناوخۆ له ناوچه‌ی مۆنتفاڤێت كه ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی له شاری ئاڤیگنۆن به چه‌ک هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و كه‌سانه كردووه كه به‌وێدا تێپه‌ڕیوون، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و ئۆتۆمبێله‌ی پۆلیس كردووه كه به ناوچه‌كه‌دا سووڕاوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له رێگا ته‌قه‌كردنه‌وه هۆشداری دراوه به‌و كه‌سه به‌ڵام ئاماده نه‌بووه چه‌كه‌كه‌ی دابنێت و دواتر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ته‌قه‌ی لێ كراوه و كوژراوه.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیش رایگه‌یاندووه كه هێرشبه‌ره‌كه كێشه‌ی ده‌روونی هه‌بووه و رووداوه‌كه هێرشێكی تیرۆریستی نه‌بووه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ بەرپرسانی فەڕەنسا، روودانی پەلامارێکی چەقۆکێشییان لە کڵێسایەکی شاری نیس راگەیاند.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە پەلامارەکەدا، سێ کەس کوژراون و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.
سەرۆکی شارەوانی شاری نیس، کریستیان ئەسترۆسی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکردنی پەلاماردەرەکەی راگەیاند.
هەروەها وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا، جێراڵد دارمانین لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ئەوەی خستووەتەڕوو کە دوابەدوای قسەکردنی لەگەڵ کریستیان ئەسترۆسی کۆبوونەوەی بەپەلەیان لە وەزارەتی ناوخۆ ئەنجامداوە.
هەروەها داواکاری گشتیی فەڕەنسا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەی لە پەلامارەکە راگەیاند.
باس لەوەش دەکرێت کە خودی سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن سەردانی شوێنی رووداوەکە دەکات.